پشتیوان کەریم- زاری کرامانجی :
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ بۆ هەرمسقالێک بڕی سێ هەزار دینار رووی لەدابەزین کرد، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕیش بە 1945 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 471 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 432 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 412 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 353 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بهمهش سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەبەراورد بە هەفتەی رابردوو روویان لەدابەزین کردووە.