شەهلا رەشید- سۆران
ئامێری تیشكی MRI لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، ماوەیەك بوو لەكار كەوتبوو، چاككرایەوە و كەوتە خزمەت هاووڵاتییان، نەشتەر گەرییەكانیش لە نەخۆشخانەكە بەردەوامیان هەیە.
د. رێباز ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی فێركاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئامێری تیشكی موگناتیسی (تەنوری) ماوەیەكی زۆربوو لەكار كەوتبوو، بەڵام هەفتەی رابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، چاككرایەوە و خرایە خزمەت هاووڵاتییان، ئەم ئامێرە موگناتیسیە بەكار دیت بۆ گرتنی تیشكی سەر، مل، رەحم و …هتد..”.
سەبارەت بە نەشتەرگەری منداڵانیش لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون، زیاتر گووتی” ئەو نەشتەرگەرییانەی حاڵەتی فریاگوزارین لێرە ئەنجام دەدرێن، وەك ریخۆلە كوێرە، هەناو تەقین و هەناو گیران، بەڵام هەندێك حاڵەت هەن دەبێ رەوانەی هەولێر بكرێن، هەرچەندە پێشتر حاڵەتی فریاگوزاریش نەدەكرا”.
ئاشكراشی كرد ” مانگانە 10 بۆ 15 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵان ئەنجامدەدرێن، زۆربەی نەشتەرگەرییەكانیش ریخۆلە كوێرەیە و دەوتوانم بڵێم، ئێستا رەوانەكردنی منداڵ بۆ نەخۆشخانەی هەولێر كەمتر بۆتەوە لەچاو پێشتر.