زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی ئاشكرا دەكات و دەڵێت لە دوو رۆژی داهاتوو ئاسایی دەبێتەوە.
ئەندازیار ئەردەوان، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، لەبارەی كەمبوونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بە هاووڵاتییان، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” بە مەبەستی باشتر كردنی دۆخی كارەبای نیشتیمانی، كۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی سیانەی پڕۆژەكانی كارەبا دەكات”.
بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، ئاشكراشی كرد ” تا 15ی ئەم مانگە كارەكانی سیانەی كۆمپانیای دانا غاز تەواو دەبێت و پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتییان ئاسایی دەبێتەوە.