کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی پەسندکردنی بودجەی گشتی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت” پێویستە دڵنیای تەواو هەبێت شایسته دارایییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە هۆکاری سیاسی دوا ناخرێن و فەرامۆش ناکرێن”.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دەکات” پێشوازی لە پەسندکردنی بودجەی سێ ساڵی عێراق دەکەین، هیوادارین ببێتە نەخشەڕێیەکی باش بۆ پێشكه‌وتنی ئابووری و سەقامگیری سیاسی و زەمینەیەکی باشی وەبەرهێنان دروست بكات، دەستخۆشی لە هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین کە دڵسۆزانە بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتییان و یەکسانی خەڵکی عێراق کاریان کرد”.
دەشڵێت” جێگەی داخه لە گفتوگۆکانی په‌رله‌ماندا، هەندێ له پەرلەمانتاران بە شێوەیەکی نادروست هەڵسوکەوتیان بەرامبەر مافەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کرد، ئه‌وه‌ی ڕوویدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ڕێككه‌وتنی سیاسیی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا نایه‌ته‌وه و ئه‌و ئاراسته و شێوه‌یه له كاركردن، خزمه‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی و دۆخ و داهاتووی عێراق ناكات”.
سەرۆكی هەرێم لە پەیامەکەیدا داواش دەکات “یاسای بودجە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێت و ڕەچاوی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی دەستووری و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكات و ماف و بەرژەوەندییەکانیان بپارێزێت”.
جەختیش دەکاتەوە “پێویستە دڵنیای تەواو هەبێ لەوەی شایسته دارایییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری سیاسی دوا ناخرێن و فەرامۆش ناکرێن”.
ڕاشیگەیاندووە” ئەوەی لە کاتی گفتووگۆی بودجەدا بینیمان، مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی قووڵه و جارێکی دیکە ئەو ڕاستییه‌ی سه‌لماند كه دابه‌شبوونی لایه‌نه كوردستانییه‌كان زیان به هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، وێڕای ئه‌مه‌ش بە ویستی سیاسی هاوبەش و به ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی، دەتوانین ئه‌مه بکەینە دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی متمانەی نێوانمان، ڕێکخستنەوەی باشتری ناوماڵی خۆمان، خاوکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەری کێشەکان بۆ بەهێزکردنی زیاتری عێراق و هەرێمی کوردستان”.