زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
پڕۆژەی دروستكردنی رێگای سەرەكی پیران – مێرگەسۆر، بە بەهای ١ ملیار و ٨٩٩ ملیۆن دینارە لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە درێژایی 9600 مەترە جێبەجێ دەكرێت.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” پڕۆژەیەكی ستراتیژی لە قەزای مێرگەسۆر ئەنجام دەدرێت، كە بریتییە لە (دروستكردنی رێگای سەرەكی پیران – مێرگەسۆر)، بە بەهای ١ ملیار و ٨٩٩ ملیۆن دینارە لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. درێژی رێگایەكە 9600 مەترە، لە لایەن قائیمقامیيەتی قەزای مێرگەسۆر چاودێری كارەكانی پڕۆژەكە دەكرێت”.
گووتیشی: ” پڕۆژەكە بە چەند قۆناغێك تێدەپەڕێت، بە درووستكردنی پرد و لابردنی بەربەستەكانی رێگاكەو دیواری پاڵپشت و فەرشكردن و قیڕتاوكردن.