بڕگەی 8 لە ماددەی 14ی یاسای بودجەی عێراق بووە مشتومڕێكی زۆر لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و بە تایبەتیش كوردستانیان، هەر چی فەراكسیۆنی پارتیی و یاسا ناسانن زیاد كردنی ئەم بڕگەیە بە نادەستووری لە قەڵەم دەدەن و پێیان وایە لێدانە لە كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان.
دانەر عەبدوڵغەفار عەزیز، خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە یاسا، لەمبارەیەوە بە زاری كرمانجی گووت ” ئەم بڕیارە تەواو نادەستوورییە، لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی فیدراڵ لە دەستوور ناسێندراوە و ناكرێت وەك پارێزگایەك مامەلەی لەگەڵ بكرێت، ئەمە لە سەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیش قبوڵ كراو نییە “.
ئەم یاسا ناسە دەڵێت ” ئەگەر بۆ ئەم بابەتە سكاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تۆمار بكرێت، ئەگەری لابردنی زۆرە “.