” هەر كەسێك نرخی غاز گران بكات ئیجرائاتی لەگەڵ دەكرێت”
چەند رۆژێكە كەم بوونی غاز لە ماڵان و گەڕەكەكان سەرهەڵداوە و لایەنی پەیوەنداریش دەڵێت” كێشەی كەمی غاز بەهۆی تێكچوونی كارگە بووە و لە ئەمرۆوە چارەسەر دەكرێت”.
ئەمیر سەلیم بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی گووت ” لە پەیوەندییەكی بەردەوام دابووینە بۆ نەهێشتنی كەمی غازی لە سنووری ئیدارەی سۆران و لە ئەمڕۆوە چارەسەر دەكرێت “.
سەبارەت بە گران بوونی نرخی غازیش، بەرێوەبەری نەوت و كانزاكان گووتی ” كارگەی بەرهەم هێنانی غاز تێكچووبووە، ئەم كێشەی دروست كرد، بەڵام كێشەكە چارەسەر كرا، سەبارە بە گران بوونی نرخی غازیش، رێگە نادەین هیچ شوێن و كارگە و كەسێك غاز لە نرخی دیاری كراوی خۆی گرانتر بفرۆشێتە هاووڵاتییان، هەر هاووڵاتییەك ئەم دیاردەیە بینی با ئاگادارمان بكاتەوە بۆ وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست”.