زاری كرمانجی-چۆمان
بەڕێوەبەری هەردوو ناحیەی قەسرێ و گەڵاڵە بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن، قائیمقامی قەزای چۆمانیش دەڵێت ” لە هەوڵی پڕكردنەوەی ئەم دوو پۆستەداین.
سوارا ئەكڕەم قائیمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت ” دووای كۆچی دوای بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ زیاتر لە ساڵێكە شاخەوان حوسێن، وەك بەڕێوەبەری بەوەكاڵەت پۆستەكە بەڕێوەدەبات، هەروەها چەند مانگێكە بە هەمانشێوە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵە لە لایەن كەسێكەوە بە وەكاڵەت بەڕێوەدەبرێت”.
ئاشكراشی كرد ” بۆ پڕكردنەوەی ئەم دوو پۆستەو دانانی بەڕێوەبەر، سیڤی و داواكاری پێشكەش كراوەو چاوەڕوانی رەزامەندین بۆ دانانی بەڕێوەبەری ئەم ناحیانە.
