ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، “دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق مانگانە بڕی 778 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت”.
د. خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە پارتی، لە كەناڵی كوردستان 24 گووتی “دوای ئەوەی كە مانگانە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی عێراقی رێژەی مووچەی فەرمانبەران و داهاتی و پرۆژەكان دیاری دەكەن، شایستە داراییەكان مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێن”.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە مانگانە بڕی 775 ملیار دینار لە لایەن بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت.