زاری كرمانجی-دیانا
لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی 849 ملیۆن و 800 هەزار دینار، كاركردن لە پڕۆژەی دروست كردنی جووت سایدی ( دێلزیان زانكۆی سۆران بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) بەردەوامی هەیە.
ئەحمەد مستەفا، راگەیاندنی شارەوانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” لە بەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بە گوژمەی 849 ملیۆن و 800 هەزار دینار، پڕۆژەی دروست كردنی جووت سایدی ( دێلزیان زانكۆی سۆران بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) جێبەجێ دەكرێت”.
گووتیشی ” پڕۆژەكە لە لایەن كۆمپانیای كاكە، بەسەرپەرشتی ئەندازیار ئەیاس عزیز، ئەنجام دەدرێت، لە ئێستادا كارەكانی لە قۆناغی فەرش كردنی مێكسەر دایە و لە رۆژانی داهاتوو دەست دەكرێت بە قیڕتاوكردنی.