زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 12-6-2023 ئاگادار كراینەوە بە بوونی رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە دەغل و دانی هاووڵاتییەك لە بەرگوان لە ناحیەی دیانای سەربە قەزای سۆران، تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی دیانا، گەیشتنە شوێنی رووداوەكە تووانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە و رێگری لە زیاد بوونی بكەن و زیانەكان كەم بكەنەوە”.
بەپێی راپۆرتی تیمی ناو براو هۆكاری رووداوهكه، لە دەست دەرچوونی ئاگر بووه. جگە لە زەرەری ماددی هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.