پشتیوان كەریم -سۆران:
بەڕێوەبەری بانكی خانووبەرەی سۆران، دەڵێت: لە ئیدارەی سۆران گەڕانەوەی پارەی پێشینەی خانووبەرە بۆ حكوومەت بەردەوامە و 90% هاووڵاتییان پێوە پابەندن، سەرجەم سوودمەندبووانی پێشینەكە بڕی ئەو قەرزەی كە بۆیان دیاری كراوە دەبێت بگەڕێنەوە.
فەرهاد جەلال، بەڕێوەبەری بانكی خانووبەری سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ئەوانەی پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرتووە دەبێت لەو ماوەی كە دیاری كراوە بگەڕێنەوە، ئەگەرنا ئیجرائات لەگەڵ كەفیلەكەی دەكرێت و دوای ئاگادار كردنەوە ئەگەر پابەند نەبوو لە مووچەكەی دەگەڕێندرێتەوە، بەڵام لە ئیدارەی سۆران 90% خەڵك پابەندە بە گەڕانەوەی.
بەڕێوەبەری بانكی خانووبەرەی سۆران، دەشڵێ: پەسەندكردنی بودجە و باشبوونی باری دارای ئەگەری هەیە دووبارە دەست بە داناوەی پێشینەی خانووبەرە بكرێتەوە.