زاری کرمانجی-سۆران :
ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی، یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی 2023 ی دیارکرد و ئاماژە بەوە دەدات کە ڕۆژی یەکشەممە 18 ی ئەم مانگە لێکۆڵینەوە لە هیلالی مانگی زولحیجە دەکەن.
ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “وڵاتانی جیهانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ی زایینی لەرێگەی بەکارهێنانی تەلەسکۆپ لە ناوەند و ڕۆژئاوای جیهانی ئیسلامییەوە، لێکۆڵینەوە لە هیلالی مانگی زولحیجە دەکەن و پێشبینی دەکرێت ڕۆژی دووشەممە 19ی حوزەیران، یەکەم ڕۆژی مانگی ژی الحجەیە بێت،”
ئاشکراشی دەکات ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیران، ڕۆژی وەستانی حاجییانە لە عەرەفە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی حوزەیران دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.