زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
بەپێی زانیارییەکانی سۆرایا، ئێنیگما ئەڵماسێکی ڕەشی جۆری کاربۆنادۆیە و بەپێی تۆمارە جیهانییەکانی گینس، گەورەترین ئەڵماسی بڕاوە لە جیهاندا، کێشی عەیار ٥٥٥.٥٥ یان ١١١ گرامە، کە ٥٥ لایەنی هەیە.
تیۆرییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم ئەڵماسە ڕەشە لە دڵی نەیزەکێکەوە هاتووە کە لەسەر زەوی نیشتووەتەوە، بەو پێیەی ئەڵماسی کاربۆنادۆ کانزای ئۆسبۆرنیت لەخۆدەگرێت کە تەنها لە نەیزەکەکاندا دەبینرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەڵماسەکە لە بۆشایی ئاسمانەوە سەرچاوەی هاتووە.
پێدەچێت ئەم ئەڵماسە ڕەشانە تەمەنیان لە نێوان ٢.٦ بۆ ٣.٨ ملیار ساڵ بێت و تا ئێستا تەنها لە بەرازیل و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست دۆزراونەتەوە.