زاری كرمانجی- سۆران:
قادر حەسەن، چاودێری سیاسی، بە زاری كرمانجی راگەیاند: هەڵبژاردن كۆلەكەیەكی هەرە بنەڕەتی سیستەمی دیموكراسییە، هەموو لایەكیش دان بەم راستییە دادەنێن و بەلێدوان و راگەیاندن كەس درێغی ناكات، بەڵام كە كار دەگاتە سەر بەرژەوەندی تەسكی حیزبی ئامادەن سەدجار هەڵبژاردن و بەرژەوەندی باڵای گەل و نیشتمان بكەنە قوربانی خۆیان، ئەم هەڵوێستە نەشیاوانەی یەكێتی لە بابەتی پەسەند كردنی پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراق، جەوهەری راستەقینەی یەكێتی ئاشكرا دەكات كە ئامادەن موساوەمە لەسەر هەموو شتێك بكەن بەس ئاستەنگ لەبەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردن دروست بكەن لە راستیدا ئەم عەقڵیەتە دوورە لە هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانی.
ئەم چاودێرە، گوتیشی: خۆ یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی رابردووش سەركەوتوو نەبوو، بەڵام پارتی زۆر زیاتر لە مافی خۆی پلە و پۆستی پێداون، بۆیە هیچ لۆژیك نییە یەكێتی لە ترسی هەڵبژاردن و فشاری ئەم و ئەو ئامادەبێت دژی بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان رەفتار بكات.