زاری كرمانجی – سۆران:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن لە ڕۆژانی داهاتوو چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدات، لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا، باس لە بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەکات.