زاری كرمانجی- سۆران:
لە كاتێكدا هەموو خەڵكی كوردستان لەوە نیگەرانن كە یەكێتی كاری لەسەر بڕگەیەك لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراق كردووە كە ئامانج لێی لاوازكردن و لەتكردنی هەرێمی كوردستانە، لە نێوخۆی یەكێتیشەوە دەنگی ناڕەزایی لەمبارەیەوە بەرز بووەوە.
لەم چوارچێوەیەدا رێزان شێخ دلێر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی و راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی ئەو حیزبە، پێچەوانەی ئەو بانگەشە و پیرۆزباییكردنەی كە مەكتەبی سیاسیی حیزبەكەی دەیكات بە بۆنەی خیانەتەكەیان، ڕەخنەی لەوە گرتووە كە ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق كراوە، شەڕی قووتی خەڵك نییە و ئەوانە هەڵەن كە وا بڕوا دەكەن كە ئەمە شەڕی قووتی خەڵك بێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە یەكێتی هەر بە كاركردن لەسەر ئەم بڕگەیە نەوەستابوو، بەڵكو دەیەویست لە ڕێگەی پشتیوانیكردنی ئەو هەموارانەی كە شۆڤێنییەكان لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ماددەكانی 13 و 14دا كردبوویان و یەكێتیش واژۆی لەسەر كردبوو، زۆربەی هەرە زۆری دەسەڵاتەكان لە هەرێمی كوردستان وەربگیرێنەوە و رادەستی بەغدا بكرێنەوە، بەبێ ئەوەی یەكێتی هیچ دەستكەوتێكی سیاسیی تێیدا هەبێت جگە لە دزین و تاڵانكردنی داهاتی سلێمانی نەبێت!