زاری كرمانجی-سۆران
بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سۆران، لە ژێر چاودێری هەلگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئامادەکاری دەکات بۆ سازدانی چالاکی دیداری شیعری.
یوسف عومەر، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند” رەزامەندی وەزارەتی رۆشنبیری وەرگیراوە بۆ ساز کردنی دیداری شیعری، لەم چوارچێوەیەشدا، نزیکەی 20 شاعیر لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و هەندێک لە قەزاکان بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشدار بوون”.
زیاتر گووتی ” خەریکی ئامادەکارییەکانین و هەوڵ دەدەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەم دیدارە ساز بکەین”.