بەهۆی هەوڵدان بۆ راوكردنی ماسی بەڵێنامە لە چەندین كەس وەرگیراوە
زاری كرمانجی-سۆران
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، دەڵێت ” لەماوەی سێ مانگی رابردووی قەدەغەكردنی راوی ماسی، دەست بەسەر چەندین كەل و پەلی راوكردن داگیراون و لەناوبردراون، هەروەها بەڵێننامە لە چەندین كەس وەرگیراوە.
عەقید ئەمیر خۆشەوی عیسا، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسی بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا لەكاتی زاوەزێ، ساڵانە لە 15ی3 بۆ ماوەی سێ مانگ راوكردنی ماسی قەدەغە دەكرێت، بەپێی ئەم بەروارەش لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو وادەی دیاریكراو تەواو دەبێت و راوكردنی ماسی ئاسایی دەبێتەوە، بە پێی رێنمایییەكان، چونكە قەدەغەیە هەموو جۆرە كەل و پەلێك بۆ راوكردن بەكار بهێندرێت”.
ئاشكراشی دەكات: ” لەماوەی سێ مانگی رابردووی قەدەغەكردنی راوەماسی، دەست بەسەر چەندین كەل و پەلی راوكردن داگیراون و لەناوبردراون، هەروەها بەڵێننامە لە چەندین كەس وەرگیراوە، كە بە تەمای چوونیان بۆ راوكردنی ماسی بوونە.