زاری كرمانجی- سۆران:
رێبوار بابكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، دەڵێت: پێشنیاری مامەڵەكردنی ڕاستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكانی كوردستان پێچەوانەی دەستوورە و لەگەڵ پرەنسیپەكانی سیستەمی فیدڕالیزم ناكۆكە، مەرام لێی لێدانە لە پێگەی دەستووری كوردستان و بچووكردنەوەی قەوارەی دەستووری كوردستان بۆ ئاستی پارێزگاكان هیچی كەمتر نییە لەو خیانەتەی كە یەكێتی بۆ لەناو بردنی هەرێمی كوردستان لە ١٦ی ئۆكتۆبەر ئەنجامیان دا.