زاری كرمانجی- رواندز
سەپان قادر، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە سێكتەری تەندروستی رواندز پلانی باشمان هەیە، بەڵام ناتوانین هەموو كارەكان بەیەكەوە ئەنجامی بدەین چونكە ئەمە بەرنامە و وردبینی دەوێت، هەروەها نەخۆشخانەی رواندز، پزیشكی پسپۆڕی راوێژكاری ئافرەتان، منداڵان، پێست، ئێسك و شكانی هەیە، بەڵام لەگەڵ د. كامەران مەلا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، لە هەوڵی زیادكردنی پزیشكی پسپۆڕین لە بوارە جیاجیاكان بۆ تەندروستی رواندز.
گووتیشی” پلانی دیكەشمان دروستكردنی نەخۆشخانەی 50 قەرەوێلەییە كە پێشتر لەلایەن شارەوانی رواندز زەوی بۆ دابینكراوە، تەنانەت لە ساڵی 2014 بەردی بناغەشی داندرابوو، بودجەكەشی لە 2013 دابینكرابوو، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و بارودۆخی هەرێمی كوردستان راگیرا، دەبێ بوددجەیەكی دیكەی بۆ دابین بكرێت و سەر لە نوێ پێداچوونەوە بكرێت بۆ پلان و بەرنامەكانی.