زاری كرمانجی- سۆران:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەور و ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزێکی کەم، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمان کەمێک هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان.
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێشبینی کردووە، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەی هەور، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی