زاری كرمانجی-سۆران
بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاری پاشكەوت كردنی مووچەی فەرمانبەران درا، كەچی لە ئێستادا یەكێتی موزایدە دەكات و هەوڵی دابڕاندنی سلێمانی دەدات لەپێناو بەرژەوەندی حیزبەكەی و قۆستنەوەی داهاتی میللەت.
چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستان داواكارن لە قوباد تاڵەبانی و حیزبەكەی روونكردنەوە بدەن، لەسەر ئەوەی بۆچی دەستیان بۆ قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان برد، ئێستاش هەوڵەكانیان بۆ پارچە پارچەكردنی هەرێم و لەباربردنی دەسكەوتەكانە لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان.