زاری كرمانجی-چۆمان
لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە چاككردن و كۆنكرێت كردنی چەند شەقامێكی سەنتەری قەزای چۆمان.
لەمبارەوە سوارا ئەكڕەم قائیمقامی قەزای چۆمان، بەزاری كرمانجی گووت ” لە درێژەی كارو پڕۆژەخزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كاركردن لە جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكانی سەنتەری قەزای چۆمان بەردەوامی هەیە”.
گووتیشی ” گۆژمەی ئەم پڕۆژانە بریتییە لە 480 ملیۆن دینار، لەسەر بوددجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن.