پشتیوان کەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەجێگیری ماوەتەوە، بەشێک لە دراوەکانی دیکەش گۆڕانکاری بەسەر نرخەکانی داهاتووە، بەشێک لەدراوەکانی دیکەش بەرزی و نزمی بەسەر بەهاکەیان داهاتووە .
کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 146,000 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی چوار ملیۆن و 900تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیارو 235 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 124 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 6,200 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 3000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.