زاری كرمانجی -سۆران:
یەكێتی بۆ بڕێك پارە لە بەغدا هەموو كارێك دەكات بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان نەمێنێت، بەڵام پارتی چۆن لە رابردوو بەرگری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان كردووە، لە داهاتووشدا بە هەمان شێوە بەرگری دەكات و لێ ناگەڕێ خەونی یەكێتی و هاوبیرەكانی بێتە دی.
زیاد شەوكەت، مامۆستای زانكۆ، بۆ زاری كرمانجی گوتی: یەكێتی لە بەغدا لە رێگەی خالد شوانی ڕێگا پێشانی لایەنەكانی تر دەدات فشار بخەنە سەر هەرێمی كوردستان، ئەوەش تەنها لە پێناو گیرفانی خۆیانە، بەڵام ئەو خەونەی ئەوان نایەتە دی و هەرێمی كوردستان هەر بە یەكگرتووی دەمێنێتەوە.
ئەو مامۆستایە، دەشڵێ: خەڵكی سلێمانی لە دەست یەكێتی رۆژانە توشی كێشە دەبنەوە، دەزانن ئەگەر هەڵبژاردنی كوردستان بكرێت، نەك 18 كورسی خولی پێنجەم بەڵكو نیوەی ئەو كورسییانەش ناهێنەوە، بۆیە هەموو ڕێگەیەك دەگرنەبەر بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت، بەڵام تا پارتی مابێت هەرێمی كوردستان بە یەكگرتووی دەمێنێتەوە و خەونی یەكێتی و هاوبیرەكانیشی دەچێتە زبڵدانەوە.