زاری كرمانجی- سۆران:
سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: برادەرانی یەكێتی وەكو چەندین جاری دیكە پەلێكی دیكەی مێژووییان بە نێوچاوانی خۆیانەوە تۆمار كرد، كە هەستان بە تاكڕەوی دژی هەموو حیزبە كوردستانییەكان بۆ ئەوەی پارێزگای سلێمانی جیابكەنەوە لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، ئەمەش پێچەوانەی دەستوورە، بەڵام ئەو فكرەی ئەوان هەیان بوو بە خواست و ویستی ئەوان سەر نەكەوت، كە دەیانەویست راستەوخۆ داهاتی خۆیان لە حكوومەتی فیدراڵی وەربگرن و چەندین ساڵیشە داهاتی سلێمانی بۆ خۆیان دەبەن و ئاشكرا ناكەن، بەڵام توانیومان ئەو خەونەی ئەوان پووچەڵ بكەینەوە.