زاری کرمانجی – سۆران:
دوای سێ ساڵ لە کار کەوتنی ئامێری تیشکی رەنینی مۆگناتیسی لە نەخۆشخانەی لە دایک بوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری کەوتەوەکار”.
د. کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ دوای تێپەربوونی سێ ساڵ لەسەر لەکارکەوتنی ئامێری تیشکی رەنینی موگناتیس لە نەخۆشخانەی لەدایك بوون ومنداڵانی سۆرانی فێركاری دوای تەرخان كردنی بودجەیەكی تایبەت لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و به هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران و هەولێر ئەمڕۆ دووبارە ئەم ئامێـرە كەوتە خزمەتی هاووڵاتیان”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران گوتیشی”بە چاك بوونەوەی ئەم ئامـێرە بارگرانییەكی زۆر لەسەر نەخۆشخانەكانی تر لەروی دەست نیشان كردنی نەخۆشی بە ئامێری تیشكی رەنین كەم دەبێتەوە و بەڕێـــوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران هەوڵ دەدات خزمەتگوزاری تەندروستی بە بێ ڕوتینات بەردەست بكات بو هاووڵاتیانی خوشەویستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هیوادارین خەڵكی ئێمەش ڕەچاوی ئەو ژمارە زۆرەی نەخۆش بكەن و تەنیا لە ژێر ڕێنمایی پزیشك ئەم تیشكە بەكاربێنن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی زیاتر بتوانن لەم خزمەتگوزارییە سودمەند ببن.