پشتیوان کەریم- سۆران:
لەپاڵ ئەنجامدانی پڕۆژەیاسای بودجەی بۆ سێ ساڵی داهاتووی عێراق لەبڕگەی یەکەمی پڕۆژەیاساکە بەهای 100دۆلاری ئەمریکی بە130هەزار دینار جێگیر کراوە بەمەش بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار روو
لەبەرزبوونەی زیاتر دەکات.
بەپێی شارەزایەکی ئاڵوگۆڕی دراوای و هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران لەمبارەیەوە، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” دابەزینی بەهای 100دۆلار و جێگیر بوونی لە پڕۆژەیاسای بودجە دەگەڕێتەوە سەر بانکی ناوەندی، گەر بانکی ناوەندی عێراقی دۆلاری زیاتر بخاتە بازاڕ بەهای دینار زیاتر روولەبەرز بوونەوە دەکات.
حاجی محییەدین ئاشکراشیکرد:” جێگیر بوونی 100دۆلار بە 132هەزار لەبازوردا کاتی پێویستە بۆیە روون نییە کە کەی بەهای دۆلار بەو شێوەیەی کە لەپڕۆژەیاسای بودجە پەسەندکراوە جێگیر بێت چونکە دابەزینی راستەوخۆی کاریگەری تەواو دەکاتە سەر بازاڕ وکڕیاران وفرۆشیاران .
روونیشیکردەوە:” لە ئێستادا بەهای سەت دۆلار بە 146هەزار دینار مامەڵەی پێ دەکرێت، بەردەوامیش روو لەبەرزی ونزمی دەکات.”