سەردار قازی – سۆران:
تیمی لیژنەی ئابووری سۆران لەژێر سەرپەرشتی قایمقامی قەزای ناوەندی، مارکێتێکیان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سۆران داخست بەهۆی بوونی زۆری کاڵای ماوە بەسەرچوو تێیدا.
بەگوێرەی زانیاریی پێگەی فەرمی لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی زۆر بێت، مارکێتێک لە گەڕەکی “ڕاپەڕین” بەهۆی کاڵای ماوە بەسەرچوو داخرا، هەروەها لە”گەسی شارەکەم” باڵە مریشکی ناتەندروست دەستی بەسەردا گیرا و دواتر لەناوبران.
لە درێژەی گەڕانەکانی تیمی ئابوورییدا کۆمەڵێک قوتابخانەی ناحکومی بەسەرکرانەوە بەهۆی پابەند نەبوونیان پسوولەی ئاگادارکردنەوەیان پێ درا بۆ ئەوەی سەردانی لیژنە بکەن و ڕێکاری پێویست لەدژیان بگیرێتە بەر.
گەڕان و بەدواداچوونی لیژنە ئابوورییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامی هەیە، ڕۆژانە دەستبەسەر کاڵای ماوە بەسەرچوو دەگرن و بەردەوامن لە پێدانی ڕێنمایی بە سەرجەم شوێنەکان گشتیی و تایبەتەکان.