نەبەز بادلی
ویستمان بەرەو سەربەخۆیی بڕۆین و هەنگاوی ڕیفراندۆممان نا، بەڵام ئەوان بوونە هۆکاری شکەستهێنان!!
ئابووری سەربەخۆمان ڕاگەیاند، ئەوان هاوشانی بەغدا لە دژی وەستانەوە!!
عەڕەب پەلاماری کوردستانی دا ئێمە بووین بەرگریمانکرد!!
وڵات کەوتە قەیران و گوزەرانی خەڵک دابەزی، تاکە فریادڕەس و خەمخۆریش هەر ئێمەبووین، بۆیە نەکرا لەگەڵ بەغدا بکەوینە شەڕو ڕق، خیانەتی ئەوان و دڵسۆزیمان بۆ دابینکردنی بژێوی هاوڵاتیان گەڕاینەوە بەغدا، بەڵام بە تەسلیمبوون نا، بە داکۆکیکارو داواکار، داواکار بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵێ ماف..
سەرەتا لە پرسی بوودجەی هەرێم، توانیمان ۱۲.٦۷% کە ساڵانە دەکاتە ۱۸تریلۆن و ۳۱٠ملیار دینار پشکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ۲۸٠ملیارو ۳٠٠ملیۆن دینار بۆ موچەی پێشمەرگە، ۵٠% ی داهاتی سنوورییەکان و ناوەخۆیی و ۵%ی داهاتی نەوتی ناوەخۆیی.. کەئەوەش دەسکەوتێکی باشە لەوکاتانەدا، بەڵام نابنە هۆکاری لەبیرچوونەوەی ئامانجی سەرەکیمان، چاوەڕوانی سەردەمی گونجاوو هەڵی ڕەخسێنراوین!!
بەڵام ئەوەی کراوە دەسکەوتی کوردەو پارتی دەوری سەرەکی تێدابینیووە، کە کارو ئەرکی ئێمەیە، بەکەسی نافرۆشینەوەو با کەسیش بە تەزویری پێمان نەفرۆشێتەوە، مانگ لە چواردەیەو پەنجەڕاکێشانی ناوێت!!