زاری كرمانجی – سۆران :
مانگی رابردوو لە زیادكردنێكی خێرخوازی لە دوبەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە”P 7″، ژمارەی پێوانەیی گرانترین تابلۆی ئۆتۆمبێلی لە جیهاندا بە نرخی 55 ملیۆن درهەم كە دەكاتە نزیكەی 14.97 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی تۆمار كرد و ناوی چووە نێو پەرتووكی گێنس بۆ ژمارە پێوانییەكان.
“موزایەدەكانی ئیمارات” لە میانی دەستپێشخەرییەكدا بە ناوی “بەرزترین ژمارە” كە لەلایەن دامەزراوەی دەستپێشخەری جیهانی محەممەد بن ڕەشید ئال مەكتومەوە ڕێك خرابوو، بەدەست هات.
زیادكردنەكە لە یەكێك لە هۆتێلە بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، كە بووە هۆی دابینكردنی ملیۆنان ژەمی خۆراك و داهاتی زیادكردنەكە بۆ پاڵپشتیكردنی كەمپینی”یەك ملیار ژەم” كە لەلایەن شێخ محەممەد بن ڕەشید ئەلمەكتومەوە دەستی پێ كردبوو بەكارهێنرا، كە لە مانگی ڕەمەزان ی پێشوو ژەمەكان بەسەر نزیكەی ٣٠ وڵاتدا دابەش كرابوو.
چەندین كەسایەتیی بەناوبانگی جیهانی لە بواری ئابووری و خێرخوازی بەشداریان لەو زیادكردنەیدا كردبوو.