زاری كرمانجی – سۆران :
دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە 10 ی حوزەیران ی 2023 بارانبارین هەندێ لە ناوچە شاخەواییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “ئەمرۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە دوایی نیوەرۆوە دەبێت بە هەوری تەواو و ئەگەری بارینی تاوە بارانی كورت خایەن هەیە لە هەندێ كات و شوێنی جیا جیای هەرێم بە تایبەت ناوچە شاخەواییەكان، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با لە هەندێ ناوچە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.”
هەر لە راگەیاندراوەكەی خۆیدا، كەشناسی هەرێم دووپاتی دەكاتەوە كە سبەی یەكشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.