پەرلەمانتارێكی پارتی لە بەغدا، رایگەیاند، هەندێك فراكسیۆن هەڵوێستی وایان نواندووە، كە دژی هەوارەی هەرێمی كوردستانە،
مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە بڵاوكراوەیەكدا گووتی ” چەند هەفتەیەكە هەندێك فراكسیۆن، بەتایبەتی یەكێتی، لەپێناو تێپەڕاندنی پلانگێڕییەكانیان لە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان بە پاساوی مامەڵەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكان، هاتوون بڕگەیەكیان هێناوە و ناویان ناوە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و خەڵكییان پێ سەرقاڵ كردووە”.
ئەو پەرلەمانتارە زياتر دةليَت ” ئەم بڕگەیە بەبێ تەرخانكردنی پارە بۆی هیچ بەهایەكی نییە، بەڵكو ئەگەر بەو جۆرە تێپەڕێت، كێشە بۆ مووچەخۆرانیش دروست دەكات، چونكە دەستی حكوومەت لە دابەشكردنی مووچەی مانگانە دەبەستێت، كە ئەو بڕە پارەی دەستی دەكەوێ بەشی هەموو خەرجییەكان ناكات”.
روونيكردةوة ” فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ مووچەخۆراندا راستگۆیە و نایەوێ بە شتی ناڕاست هەڵبخەڵەتێن، بەڵكو هەموو هەوڵێك دەدات لە بودجەدا پارە بۆ ئەم مەبەستە تەرخان بكرێت”.