پشتیوان کەریم – سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەمە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی تۆمارکرد، بەمەش گۆڕانکاری بەسەر کۆیی نرخەکانی دراو داهاتووە، هاوکات بەهای لیرەی تورکیش زیاتر رووی دابەزینکردووە بەشێک لەدراوەکانی دیکەش بەرزی و نزمی بەسەر بەهاکەیان داهاتووە .
کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 146,000 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی چوار ملیۆن و 900تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیار و 230 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 123,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 6,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.