زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاوی كردووەتەوە “ لە رێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٨کاتژمێر (١٤:٠٠) بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران یاداشتی دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک بەناوی( ع،ک،م ) بە دەست گەیشت کە خەڵکی شاری بەغدایە، بڕیاری دەستگیر کردنی لە دادگای لێکۆلینەوەی رفاعی/ناصریە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٨ بۆ دەرچووبوو، بەپێی ماددەی (٤٢١) لە یاسای سزادانی عێراقی، ناوبراو تۆمەتبار بوو بە رفاندنی منداڵێکی نەوجەوان بە ناوی (م،ا،ن) لە شاری ناصریە”،
تومەتبار دوای دەرچوونی لە سنووری دەستەڵاتی حکوومەتی ناوەندی و هاتنی بو هەرێمی کوردستان/سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆارن، توانرا لە هەمان ڕۆژدا بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران و ئاگادار کردنەوەی دادوەری لێكۆڵینەوەی سۆران، بە هاوکاری بەشی نەهیشتنی تاوانی سۆران، دوای بەدواداچوونی ورد و لە رێگای کامێڕای چاودێری توانرا شوینی خۆحەشاردانەوەی تومەتبار دەست نێشان بکرێت، لە ماوەیەکی کەم ڕفێنەر و ڕفێنراوی نەوجەوان دەستگیر بکرێن لە قەزای چۆمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی چۆمان”.
بە بریاری دادوەر رفێنراوی نەوجەوان رادەست بە کەس و کاری کرایەوە، هەروەها و تومەتباری راگیراو لە رێگای بەشی هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ /ناوەند لە هەرێمی کوردستان، رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی رفاعی /ناصریە
دەکرێت.
لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی یاساییەوە، دڵنیایی دەدەین كە پابەندین بە بنەماکانی سەروەری یاسا، لە بەرگێکی نیشتیمان پەروەری و پیشەیدا رەفتار دەکەین و رێگا نادەین مافی هاونیشتیمانیان پێشێل بكرێــت، ھاووڵاتییانی ئازیز ئاسودەبن، كە چاو پۆشی لە ھیچ تۆمەتبارێك ناكرێت لە هەر شوینێک خۆیان حەشار بدەن لەدەست یاسا ڕزگاریان نابێت، بە هێزێکی لێنەبڕاوانە ڕووبەڕووی تاوانباران دەبینەوە و لە رێڕەوی خۆمان بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا ناوەستین.
هاونیشتیمانیانی خۆشەویست دڵنیاتان دەکەینەوە چاوکراوە دەبین و شەونخونی دەكەین، بۆ چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و سەروەری یاسا و پارســـتنی سەر و مالتـــان”.
لە هەر کێشەو گرفتێک پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری کۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بکەن.
١٠٤
١٢٤
١٣٤
١٤٤
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران٢٠٢٣/٦/٩