سەردار قازی – ڕواندز:
ماڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای ڕواندز سووتا و زیانی ماددی زۆری بەر کەوت.
پێگەی فەرمی بەرگری شارستانی سۆران بڵاوی کردووەتەوە، کە شەوی ڕابردوو ١٨ / ٩ / ٢٠٢٢ ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە ماڵی هاووڵاتییەک لە قەزای ڕواندز هەبوو، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی ڕواندز دەرچوو بۆ شوێنی ڕووداو توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگری لە زیاد بوونی بکەن هەروەها مەترسی ئاگرەکە بۆ دەوروبەری نەهێڵن.
بەرگری شارستانی سۆران، هۆکارەی ئاگر کەوتنەوەکە دەخاتە ڕوو” بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو تیمەی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، هۆکارەکەی شۆڕتی کارەبا بوو. جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی مرۆیی بە دواوە نەبوو.