زاری کرمانجی – سیدەکان:
قایمقامی قەزای سیدەکان، رایدەگەیێنێت:” دووای بە قەزا کردنی سیدەکان و فراوان بوونی دەسەڵاتی کارگێڕییەکان، بە فەرمانی وەرزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناونیشانی پۆلیسی سیدەکان گۆڕا .
ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەکان بەوەکالەت، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” پێشتر ناونیشانی پۆلیسی سیدەکان بنکە بوو، لە ئێستادا ناونیشانەکەی بەرزتر کراوە و گۆڕاوە بۆ ” بەشی پۆلیسی سیدەکان ” .بەمەبەش دەتوانرێ دەسەڵاتی زیاتر هەبێت .
گووتیشی:” هەردوو بنکەی پۆلیسی سیدەکان و بنکەی پۆلیسی دەشتی هێرت لە ڕووی کارگێڕیەوە سەر بە بەشی پۆلیسی سیدەکان دەبێت .