زاری كرمانجی-قەسرێ
لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی دروستكردنی جۆگەی ئاودێری و دیواری پاڵپشت لە گوندی رەژدوور.
لەمبارەوە هەژار حەكیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند: ” لە سنووری ئیدارەی سۆران، ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن، یەكێك لەو پرۆژانەش دروستکردنی جۆگەی ئاودێری و دیواری پاڵپشت بۆ گوندی رەژدوور لە ناحیەی قەسرێ، بە گوژمەی 120 ملیۆن دینار”.