زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
بەهۆی بەناوبانگبوونی چاتبۆتەکان و بازاڕی گەرمی ئەم تەکنەلۆژیایە، مێتا بیر لە زیادکردنی بۆ ئینستاگرامیش دەکاتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناوی ئەلیساندرۆ پالۆزی لە تویتێکدا وێنەیەکی شاشەی لەبارەیەوە بڵاوکردەوە. بەپێی ئەم سکرین شۆتە، چاتبۆتی ئینستاگرام دەتوانێت ڕێگە بە بەکارهێنەر بدات لەگەڵ ٣٠ کارەکتەری زیرەکی دەستکرد چات بکات.
بەکارهێنەران یەکێک لە ٣٠ کاراکتەری جیاواز هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی وەڵامەکە وەربگرن.
هەروەها ئەم چاتبۆتە تایبەتمەندییەکی تری هەیە، ئەویش یارمەتیدانی بەکارهێنەرە بۆ نووسینی نامەی باشتر. بەم شێوەیە داهێنان زیاد دەکات. هێشتا دیار نییە لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا چ جۆرە زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنرێت.