شەهلا رەشید- سۆران
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆران، هۆكاری نەگەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی لە وڵاتی ئێران نیشتەجێن ئاشكرا دەكات و پێشبینیش دەكرێت 1000 ئاوارە تا ئێستا لەو وڵاتە مابن.
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و رووبەڕوبوونەوەی قەیرانەكانی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” تا ئێستا ئامارێكی پشتڕاستكراومان نییە لەسەر ئەو ئاوارانەی لە وڵاتی ئێران ماون و نەگەڕاونەتەوە، بەڵام بە پێشبینی ئێمە نزیكەی 1000 خێزانی ئاوارە لەم وڵاتەن ماون، هۆكاری نەگەڕانەوەی زۆربەیان بۆ دروستبوونی پەیوەندی كۆمەڵایەتی، نەبوونی و كار و قەیرانی دارایی دەگەڕێتەوە”.
گووتیشی” ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشتر پێشكەش بە ئاوارەكان دەكران ئێستا پێشكەش ناكرێن، جگە لەمەش هاوكارییەكانی رێكخراوی UN زۆر رێگرە لە هاتنەوەی ئەم ئاوارانە، پێشتر خەرجی بارهەڵگر و گواستنەوەیان لە ئەستۆی ئەم رێكخراوە بوو، بەڵام ئێستا ئەم رێكخراوە نێودەوڵەتییە هاوكارنییە، بەگشتی زۆربەی ئەم ئاوارانە شوێنی نیشتەجێبوون و بژێوی ژیان دەكەنە بیانووی نەگەڕانەوەیان.