تانیا سۆفی _زاری کرمانجی
هونەرمەند و ئەكتەری ئەمریكی، ئال پاچینۆ كاتێك هەواڵی ئەوەی پێگەیشت خۆشەویستەكەی دوگیانە، گومانی كردوە خۆی باوكی منداڵەكەی بێت و داوای پشكنینی DNA كردوە.
بە پێی هەواڵێكی TMZ، سەرچاوەیەكی نزیك لە ئال پاچینۆ ئاشكرایكرد، ئەو هونەرمەندە لەم كۆتاییانە كێشەیەكی تەندروستیی هەبو كە نەیدەتوانی منداڵ دروستبكات، هەربۆیە هیچ بیرۆكەیەكی نەبوو جارێكی دیكە ببێتەوە بە باوك تا ئەوكاتەی دو مانگ بەر لە ئێستا نور فەلاح پێی وت كە دوگیانە و ئەمەش ئال پاچینۆی “توشی شۆك كرد”.
ئەلپاچینۆی تەمەن ٨٢ ساڵ و نور ئەلفلاح دەزگیرانەکەی تەمەن ٢٩ ساڵ کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ەوە پەیوەندی خۆشەویستییان هەیە، ماوەی هەشت مانگە چاوەڕوانی یەکەم منداڵیان پێکەوە بوون.
ئەو ئەکتەرە پەڵەدارە باوکی سێ منداڵە لەگەڵ دوو ژنی دیکە: خاوەنی دووانەیەکی تەمەنیان ٢٢ سالە بە ناوەکانی ئانتن و ئۆلیڤیا وە جولی ماری تەمەن 33ساڵ.
نور ئەلفلاح پێشتر لەگەڵ میک جاگەر گۆرانیبێژی سەرەکی یانەی ڕۆڵنگ ستۆن و نیکۆلاس بێرگێرۆنی ملیاردێر پەیوەندی هەبووە.
هەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ کلینت ئیستوودی تەمەن ٩٣ ساڵدا بینراوە، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان تەنها هاوڕێی خێزانەکەین.
پێش ئەلپاچینۆ، نور ئەلفلاح لەگەڵ ئیلی ڕۆتی تەمەن 51 ساڵ، ئەکتەری فیلمی Inglourious Basterds بینرا. سەرچاوەیەک لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ ڕایگەیاند کە پێناچێت جیاوازی تەمەنی نور لەگەڵ پاچینۆ کێشەیەک بێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنە گەنجە پێی باشترە لەگەڵ پیاوانی گەورەتردا پەیوەندی بکات.