زاری کرمانجی – سۆران:
بەمەبەستی رێکخستنەوەی رێگاو بان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و رووداوەکانی هاتوچۆ ، ئۆڤەر پاسێکی نوێ لە دەروازەی سۆران دروست دەکرێت”.
هەڵگورد شێح نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ کەم بوونەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ ئۆڤەر پاسێکی نوێ لە دەروازەی شاری سۆران لە رێگەی کەمەربەندی ، نزیک نەخۆشخانەی ئاشتی دروست دەکرێت، ئەو شوێنە رێڕەوێکی مەترسیدارە، بەشی زۆری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دێنەوە ئەو رێگایە، بەو هۆیەوە رووداوەکانی هاتوچۆ زیاتر لەو شوێنە روودەدەن، ئەمەش بۆئەوەیە ئەو مەترسییه نەمێنێت”.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران باسی لەوەشکرد” دیزاینی پڕۆژەکە کراوە، لەگەڵ کۆمپانیایەک گفتوگۆمان کردووە چۆن دەستبە پڕۆژەکە بکرێت، لەدوای رەزامەندی سەرۆکی حکومەت دەستبەو کارەدەکرێت .