زاری كرمانجی-سۆران
سەرۆكایەتی شارەوانی قەزای ناوەندی سۆران، هەڵمەتێكی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئاژەڵانە دەست پێكردەوە كە بەڕلڵای ناو شارو گەڕەكەكان دەكرێن.
ئەندازیار سەلوا شۆڕۆ، سەرۆكی شارەوانی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند ” بەداخەوە تا ئێستا كەسانێك بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، ئاژەڵەكانیان بەڕەلڵای ناو شارو گەڕەكەكان دەكەن، ئەوەش جگەلەوەی سیمایەكی ناشارستانییە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئاژەڵانە زیان بە دارو نەمامی سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان دەگەیەنن، ههروهها دەبنە هۆی بێزاری كردنی هاوشاریان”.
سەرۆكی شارەوانی سۆران، گووتیشی ” بۆ بنبڕكردنی ئەم دیاردەیە هەڵمەتێكی دەست بەسەر داگرتنی ئەو ئاژەلڵانەمان دەست پێكردەوەو رێكاری یاسایی بەرامبەر بە خاوەنەكانیان دەگرینەبەر بە پێبژاردن و پێدانی رێنمایی بۆ دوبارە نەبوونەوەی ئەم دیاردە ناشارستانییە.