پشتیوان کەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەمە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نزم بوونەوەی تۆمارکرد، بەمەش گۆڕانکاری بەسەر کۆی نرخەکانی دراو داهاتووە، هەروەها بەشێک لەدراوەکانی دیکەش بەرزی و نزمی بەسەر بەهاکەیان داهاتووە لەهەمانکاتدا بەشێکیش بەجێگیری ماونەتەوە .
کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 147,350 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن 300 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 124 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 6,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.