پشتیوان کەریم- زاری کرامانجی سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە جێگیری ماوەتەوە، هاوکات هەر ئۆنسەکانی زێڕیش بە بەراورد بەدوێنێ دابەزینی زیاتری تۆمار کردووە یەک ئۆنسەش بە 1946 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات ماوەی یەک هەفتەیە بەهای زێڕ بەرزی ونزمی بەسەربەهاکەی داهاتووە، نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 480 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 440 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 420 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 360 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.