زاری كرمانجی-خەلیفان
دەستكرا بە پڕۆژەی قیڕكردنی شەقامێكی سەرەكی لە سەنتەری ناحیەی خەلیفان، لە گەڕەكەكەدا چەندین خێزانی خاوەن پێداویستی لێیە و هاتووچۆ كردنیان ئەستم بوو، بە قیڕكردنی شەقامەكە ئاسانكاریان بۆ دروست دەبێت.
لەمبارەوە ئەندازیار رێكان عەلی، لە بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بە گوژمەی 58 ملیۆن دینار و لەسەر بوددجەی بەكارخستنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران، دەستكرا بە قیڕتاو كردنی شەقامێكی ناحیەی خەلیفان لە سنووری قەزای سۆران”.
گووتیشی ” لەم گەڕەكەدا چەندین خێزانی خاوەن پێداویستی لێیە و هاتووچۆ كردنیان ئەستم بوو، بۆیە بە قیڕكردنی شەقامەكە ئاسانكاری زؤريان بۆ دروست دەبێت”.