رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
دیپلۆماسی ئه‌و ڕێچكه‌یه كه له ڕێگه‌ی حكوومه‌ت و وڵاتانی جیهانه‌وه به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی ڕێگه‌چاره‌سه‌ری بۆ كێشه وگرفتهكانیان وه‌ك هێزی نه‌رم له ڕێگه‌ی گفتگۆ ولۆژیك و دانووستانه‌وه ، دهیگڕنهبهر ، به‌ڵام نابێت فه‌رامۆشی بكه‌ین كه دیپلۆماسی جیا له پارادیپلۆماسی ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌ته فه‌رمییه‌كان و دانپێنراوه فه‌رمییه‌كانه ، به‌ڵام ئه‌و جێگه‌ی خۆشبه‌ختی گه‌لانی بێ ده‌وڵه‌تی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یی كورده ئه‌و راستییه‌یه كه چه‌ند ده‌یه‌كه كه چه‌مكی پارادیپلۆماسی هاتۆته ئاراوه ، كه ئه‌و حكوومه‌ت و وڵاتانه‌ی كه تا ئێستا ده‌وڵه‌ت نین ده‌توانن په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و نێوده‌وڵه‌تیی به‌هێز بكه‌ن هه‌م له رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی وهتد… هه‌روه‌ها پارا دیپلۆماسی ده‌سه‌ڵات ده‌دات به لایه‌نه لاوه‌كییه‌كان بۆ په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاوتا بیانییه‌كانیان، به‌مه‌ش بازنه‌ی به‌شداریكردنی نێوده‌وڵه‌تی فراوانتر ده‌كات.
گرنگی پارا دیپلۆماسی له‌وه دایه كه زۆرجاران ئه‌و كێشانه‌ی كه وڵاته دانپێنراوه‌كان ناتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن و وه‌ك كۆسپێك له سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌مێنێته‌وه ، هه‌رێم ویان حكوومه‌ته ناده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بنه پێشه‌نگ له چارسه‌ركردنی كێشه‌كان چونكه به پسپۆری و شاره‌زایی خۆیان له رووی سیاسی و دیپلۆماسیییهوه ده‌توانی له به‌شدار له له هه‌وڵه‌كانی حكوومرانی دونیادا بكه‌ن و چاره‌سه‌ر بۆ بدۆزنه‌وه .به‌تایبه‌ت كه قه‌واره‌ی و هه‌رێمه‌كان كه‌ك خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی و خودموختاری خۆیانن زیاتر بوونی خۆیان له سه‌ر شانۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی زیاتر بهرهپێشهوهبردنی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان له رووی ئابووری و ئاوهردانی و بازرگانی و كشتوكاڵه‌وه هه‌نگاو بێنن .
هه‌رێمی كوردستان به ڕێگه‌ی پارادیپلۆماسییه‌وه ده‌توانێت په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی بكات وه‌ك هاوبه‌شی ئابووری و ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن دروست بكات و ئابوورییه‌كه‌ی هه‌مەجۆر بكات.هه‌روه‌ها دۆسییه‌ی خۆی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی خۆی به‌رزبكاته‌وه و وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ناوچه‌یی جیاواز دانپێدانان به‌ده‌ستبهێنێت.بۆیه گرنگه جگه له په‌یوه‌ندییه سیاسی ودیپلۆماسییه‌كان په‌ره به په‌یوه‌ندییه گه‌شتیاری و كۆمه‌ڵایه‌تیی وكهلتوورییهكانیش بدرێت له پێناو زیاتر ناساندنی فه‌رهه‌نگ و زمان و مێژوویی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ناوچه‌كه‌دا .
هه‌روه‌ها پارادیپلۆماسی وا ده‌كات كه ، له ئه‌زموون و باشترین پراكتیزه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌وە فێرببن. به به‌شداریكردن له تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوبه‌شیكردنی زانیاری له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان، حكومه‌ته هه‌رێمییه‌كان ده‌توانن تێڕوانینێك به‌ده‌ستبهێنن سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و ستراتیژه كاریگه‌ره‌كان كه له شوێنه‌كانی دیكه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێن. ئه‌مه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له داڕشتنی سیاسه‌ت و رێبازه داهێنه‌ره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه ناوخۆییه‌كان، باشتركردنی حوكمڕانی و هاندانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام.
بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد كه ماوه‌ی سێ ده‌یه خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایین كه به ده‌نگ گه‌له‌مان وله ئه‌نجام خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌مان هاتووه به‌رهه‌م و به پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی له دوای ساڵی 2005 له نێو چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵیی دایه ،توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه سوودێكی به‌رچاو له پارا دیپلۆماسی وه‌ربگرێت. هه‌رێمی كوردستان به به‌شداریكردن له دیپلۆماسی ژێر نه‌ته‌وه‌یی، ده‌توانێت سوود له تایبه‌تمه‌ندییه ناوازه‌كانی و سه‌رچاوه ناوازه‌كانی وه‌ربگرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆی، پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ناوچه‌ییه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ئه‌و پارادیپلۆماسییهی هه‌رێمی كوردستان زۆرجاران وایكردووه كه رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره ببێته‌وه لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه و زۆرجاریش هه‌وڵی سنوورداكردنی درابێت وه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی ساڵانی 2017 بینیمان كه چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و كاته به‌غدا هه‌رێمی كوردستانیان له‌رووی دیپلۆماسی و ئابوورییه‌وه تووشی گه‌مارۆدان كرده‌وه ، به‌ڵام دواتر هه‌ر ئه‌و پارادیپلۆماسییهی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان بوو كه توانی گه‌مارۆكانی تێكبشكێنێت و هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی گه‌مارۆدان و په‌راوێزخستنی عێراق بباته ئاستێكی باش بۆپێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه ئابووری و كه‌لتوری و سیاسییه‌كانی.
ئه‌و پارادیپلۆماسییهی كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ی ده‌كات و له پێناو سه‌رنجراكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاتانی ناوچه و نێوده‌وڵه‌تییه له پێناو به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئابووری و بازرگانییه‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌توانێت
نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی و ده‌زگاكانی به‌ره‌وپێشبردنی وه‌به‌رهێنان و تۆڕی بازرگانی له وڵاتانی ده‌ره‌وه دابمه‌زرێنێت بۆ پیشاندانی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سامانه سروشتییه‌كان و شوێنی ستراتیژی ناوچه‌كه و جیهانیشدا .
هه‌روه‌ها ده‌توانێت داكۆكی له خواسته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بكات و بگەڕێت به‌دوای پشتیوانیدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر شانۆی جیهانیدا.
چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان: پارا دیپلۆماسی رێگه به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه به‌شداری گفتوگۆ ناوچه‌ییەکان بكات و به‌شداری له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییەکاندا بکات.
دەشتوانێت كه‌ناڵی راسته‌وخۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان یان وڵاتانی دراوسێدا دابمه‌زرێنێت، به په‌ره‌پێدانی گفتوگۆی بێ‌سنوور و میكانیزمه‌كانی دروستكردنی متمانه و به به‌شداریی چالاكانه له رێكخراوه ناوچه‌ییه‌كاندا، ده‌توانێت رۆڵێكی بنیاتنه‌ر بگێڕێت له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و په‌ره‌پێدانی سه‌قامگیری و ئامرازێكی به‌نرخیشه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی حوكمڕانیی و بەشداریی لە چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. هه‌روه‌ها گرنگه هه‌رێمی كوردستان كه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نددا رێكبخات و گرژییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، بۆئه‌وه‌ی زۆرترین سوود لە پارا دیپلۆماسی ببینێت و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له دیپلۆماسی هه‌رێمیی به شێوه‌یه‌كی ستراتیژی، ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئامانجه ئابووری و كه‌لتوری و سیاسیی ودیپلۆماسییهكانی خۆی به‌ده‌ست بێنێت و وه‌ك چه‌كێكی بههێزونهرم له ناوچه‌كه وجیهانیشدا …