زاری کرمانجی – سۆران :
پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئامادەیی لە ٣ ی ئەم مانگەوە دەستییان پێکردووە و تاکو ئێستا دوو بابەت تاقیکردنەوەی لێ ئەنجامدراوە، بەرپرسی بەشی ئەزموونەکانی پەروەردەی گشتی سۆرانیش، دەڵێت ” لە سنووری پەروەردەی گشتی سۆران پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان زۆر باش بەڕێوەدەچێت”.
وڵات عوسمان، بەرپرسی بەشی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لە سنووری پەروەردەی گشتی سۆران بە هەر چوار پەروەردەکانی سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێک دروست نەبووە “.
وڵات عوسمان ئەوەشی روونکردەوە ” وەک پەروەردەی گشتی سۆران ئامادەکاری زۆر باش و پێویستمان کردبوو، بۆبابەتی گزیکردنی قوتابییانیش هیچ حاڵەتێک نەبووە و پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت” .
بەرپرسی بەشی ئەزموونەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، ئاماری قوتابییانیشی بۆ زاری كرمانجی راگهیاند و گوتی” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆرانیش 7100 قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن”.
گووتیشی:” لە ١٣٧ هۆڵ تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن، هەروەها لەكۆیی ٧١٠٠ قوتابی ٤٠٩٨ قوتابی لە بەشی زانستی و ٣٠٠١ قوتابی بەشی وێژەین، هەروەها یەك قوتابی لەبەشی پیشەیی بەشداری لە تاقیكردنەوەكان دەكهن، لە پڕۆسەی تاقیکرنەوەکان ٩٠ سەرپهرشتیار بەشدارن لەبەڕێوەچوونی ئەم پڕۆسەیە”.