زاری كرمانجی – سیدەكان:
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە درێژەی كار و چالاكیەكانیدا ناوچەی زانایانی سیدەكان بە هەماهەنگی قایمقامیەتی سنوورەكە، خەڵاتیان پێشكەشی سەرجەم مامۆستایانی سنووری قەزای سیدەكان كرد .
بەشیر برادۆستی بەرپرسی ناوچەی زانایانی سیدەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” مامۆستا یانی ئاینی چینێكی گەورە و پیرۆزی كۆمەڵگەن، پێویستە زیاتر خزمەتیان بكرێ و ڕێز لە ماندیبونیان بگیرێ ، ئەمڕۆ لە لایەن ئیحسان چەلەبی قایمقامی قەزای سیدەكان خەڵات پێشكەشی تەواوی مامۆستایانی ئاینی سنوورەكەمان كرا كە پَكهاتبوون لە 60 مامۆستای ئاینی .
زیاترگوتی:” بەشێك لەو مامۆستایانە بە شێوەی خۆبەخش رۆژانی هەینی لە مزگەوتەكانی سنووری قەزای سیدەكان وتار پێشكەش دەكەن یان وەك و ئیمام و بانگبێژ بە خۆبەخشی خزمەتی مزگەوتەكان دەكەن، بۆیە ماندووبوونیان بەرز دەنرخێنین و باڵپشتیان دەبین، بەهەموو شێوەیەك خۆمان بە خزمەتكاری مامۆستایانی ئایانی دەزانین و ئەوەی لەتوانامان دابێ بۆیان دەكەین”.
گووتیشی:” بەناوی ناوچەی زانایانی سیدەكان و تەواوی مامۆستایانی ئاینی، سوپاسی قایمقامی قەزای سیدەكان دەكەین كە هەمیشە پاڵپشتی ئێمە و تەواوی مامۆستایانی ئاینیە”.